ئاڵای ئێران و ئیسرائیل
خامنەیى: ئەمریکا بۆ رزگارکردنى ئیسرائیل هاتە شەڕەکەوە
45%ـى ئەمریکییەکان دژى هێرشە ئاسمانییەکەى وڵاتەکەیان بوون بۆسەر ئێران
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە تەق و تۆق نەماوە، بەڵام کاردانەوە و لێکدانەوە بۆ شەڕەکە بەردەوامە، بەپێى راپرسییەک زۆرینەى ئەمریکییەکان دژى هێرشى ئاسمانى وڵاتەکەیانن بۆسەر ئێران.
نوێترین کاردەنەوەکان ئەمانەن:
وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەرپرسانی ئێران بۆ بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی خۆیان زۆر شتی نادروست دەڵێن.
وەزیری بەرگری ئەمریکا: پێش هێرشەکەمان هیچ زانیارییەکی هەواڵگریمان سەبارەت بە گواستنەوەی کەرەستە لە دامەزراوەی فۆردۆوە پێنەگەیشتووە
راپرسی ئێن بی سی: 45%ی ئەمریکییەکان دژی هێرشە ئاسمانییەکانن بۆسەر ئێران، لە بەرامبەردا 38% پشتگیریان دەکەن.
ترەمپ: پێش هێرشەکەمان هیچ کەرەستەیەک لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران دەرنەهێنرا.
عەلى خامنەیى: ئەمەریکا بە بەشداریکردنى لە شەڕەکەدا هیچ دەستکەوتێکى بەدەستنەهێنا دژى ئێران.
خامنەیى: ئێران زلـلەیەکى قورسى لە ئەمەریکادا، بۆ ئەوەش بەشدارى شەڕەکەى کرد تا ئیسرائیل لە شکستێکى قورس رزگار بکات.
وەزیری بەرگری ئەمریکا: لە سایەی ئەو کردەوە سەربازییەى سەرۆک ترەمپ دژى ئێران ئەنجامیدا، شەڕەکەى وەستاند.
وەزیری بەرگری ئەمریکا: زانیارییەکانی سی ئای ئەی پشتڕاستی دەکەنەوە کە هێرشەکانمان، ئێرانى بۆ ساڵانێک بەرنامە ئەتۆمییەکەی دواخست.
وەزیری بەرگری ئەمریکا: سەرۆک ترامپ توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناوبرد و دەرفەتی گونجاوی بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕەخساند
سەرۆک ئەرکانی ئەمەریکا: ئەو بۆمبانەی کە لە سەر دامەزراوەی فۆردۆی ئێرانیمان خستووەتە خوارەوە، هەموو ئامانجەکانیان پێکاوە