دوای مانگێک لە دابەزین

هاوشێوەی زێڕ نرخی نەوتیش بەرزبووەوە

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی ماوەی نزیکەی مانگێک بوو نرخی نەوت لە دابەزیندابوو، ئەمڕۆ سێشەممە نزیكەی 3% بەرزبووەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەو گەمارۆیە دەگوڕێندرێتەوە کە ئەمریکا لە دەریاوە بەسەر ئێرانیدا سەپاندەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە بڕی 1.50 دۆلار یان 1.18% زیادی کرد و گەیشتنە 84.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە بڕی 1.70 دۆلار یان 2.2% بەرزبووەوە بۆ 79.84 دۆلار.