به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازییه‌كانى هه‌رێم:
ئه‌مساڵ 765 به‌كارهێنه‌رى ماده‌ى هۆشبه‌ر له سه‌نته‌رى شیاندنه‌وه پاككراونه‌ته‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازییه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت، له رێگه‌ى سه‌نته‌رى شیاندنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر توانیویانه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا 765 كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له‌و ماده‌یه پاكبكه‌نه‌وه و زیاتر له هه‌زار 500 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازییه‌كانى هه‌رێم له وه‌زاره‌تى كار به 964ـى راگه‌یاند، له‌ته‌واوى چاكسازییه‌كانى هه‌رێم پێنج هه‌زار و 715 سزادراو هه‌ن كه له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا هه‌زار و 564 تایبه‌تن به ماده‌ى هۆشبه‌ر.
وتیشی “911 سزادرا بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌رن و 653 سزادراویش به‌كارهێنه‌رن و مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ژممارهى بازرگانانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان له زیادبوونه”.
ئه‌مساڵ 765 به‌كارهێنه‌رى ماده‌ى هۆشبه‌ر خراونه‌ته ناو سه‌نته‌رى شیاندنه‌وه و ده‌ڵێت، هه‌موویان پاككراونه‌ته‌وه وه‌كو مرۆڤێكی ئاسایین.
ئامژهبهوهشدهكات كه ئه‌وان به‌رده‌م كێشه‌و گرفتى میلاكاتیان بۆ سه‌نته‌رى شیاندنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه و دواى ئه‌وه داواى میلاكیان كردووه تاوه‌كو ئێستا بیۆان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن