گەیشتنە سەماوە

سبەی قافڵەی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەچنە نوگرە سەلمان

سیروان خورشید – سەماوە

ئەمڕۆ کەسوکاری ئەنفالکراو لە ناوچە جیاوازەکانەوە بەرە سەماوە بەڕێکەوتن و لە بەغدا یەکیان گرت، ئەمشەویش گەیشتنە سەماوە و بڕیارە سبەی بەیانی زوو بەرەو نوگرە سەلمان بەڕێ بکەون.

لە کاتی گەیشتنیان، نوێنەری پارێزگای سەماوە و ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەکە، پێشوازییەکی گەرم و پڕ لە رێز و هاوسۆزییان لێکرا.

پەیامنێری 964​ لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوان قسەی کرد، ئەوان ئەم سەردانە بۆ بەسەرکردنەوەی ئەو شوێنانەیە کە بە دەیان ساڵ لەمەوبەر رووداوە تراژیدییەکانی ئەنفالی تێدا ئەنجام دراوە ئەنجام دەدەن، کاتێک دەزانن حەجاج بڕیاری سێدارەی هەیە.​

بڕیارە ئەمشەویش پارێزگاری سەماوە سەردانی کەسوکاری قوربانیان بکات و لە نزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ خانەوادەکان بکات، کە ئەمەش وەک هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و دڵنەوایی کەسوکاری قوربانیان لێک دەدرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا