سەرەتای مانگى داهاتوو گۆڕانكاری دەكرێت

پڕۆژەی كارتی خۆراک داوا دەكات پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی داتاكانتان

محەمەد فاتیح

پڕۆژەی كارتی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەم نزیكانە دەست دەكات بە چەند گۆڕانكارییەك و داوا لە هاوڵاتیان دەكات پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی داتاكانیان.

پڕۆژەی كارتی خۆراک بڵاویكردەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بە زووترین كات داتاكانیان نوێ‌ بكەنەوە و كارتی خۆراک پڕبكەنەوە.

دەشڵێن، “چاوەڕوانی گۆڕانكاری بن و لە 1.7.2025 دەست دەكەین بە قۆناغی خزمەتگوزارییەكانی خۆراک، كە بریتییە لە زیادكردن و گواستنەوە و جیاكردنەوە و لابردنى بلۆككردن”.

تائێستاش بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كێشەیان لە پڕكردنەوەی كارتی خۆراک هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بەردەوامن لە پیێشكەشكردنی یارمەتی و ئاسانكاری، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.