مەرجەکان راگەیەندران
بە کۆنمرەی 75 دەتوانیت ببیتە خوێندکاری کۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی
وریا فەتاح
کۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رێکەوتی 1ـی ئەیلوولی 2026ـەوە دەرگای پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکرێتەوە و فۆڕمی تۆمارکردن لە ماڵپەڕی فەرمیی زانکۆ بڵاودەکرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆلێجەکە، وەرگرتن بۆ سێ بەشی زانستی دەبێت، کە بریتین لە بەشەکانی (سایبەرسکیوریتی، توێژینەوەکانی هەواڵگری، و توێژینەوەکانی ئاسایش).
سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتن، کۆلێجەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنیا ئەو دەرچووانەی قۆناغی ئامادەیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن کە کۆنمرەی گشتییان لە 75 بەرەو سەرەوەیە. هاوکات، پرۆسەی وەرگرتنی کۆتایی راستەوخۆ نابێت، بەڵکو خوێندکار دەبێت قۆناغەکانی (تاقیکردنەوەی زانستی و توانستی) و (چاوپێکەوتنی راستەوخۆ) بە سەرکەوتوویی ببڕێت.