گەرمیانییەکان گوێیان لەم شەڕە نییە
“بەین بەین درۆن تێ، موبەڕیدەش ئیش پێکەین دەڵێ هەوای پێنجوێنە”
964+
میلاد جەلال- کەلار
شەوان دەنگی موشەک و درۆن بە ئاسمانی کەلارەوە دەبیسترێت، ھاوڵاتیان گوێی پێنادەن و تا درەنگانێکی شەو لەدەرەوەن لەفە و چای دەخۆن و دەمەتەقی دەکەن لەگەڵ ھاوڕێکانیان.
پەیامنێری 964 دەچێتە لای بەشێک لە هاوڵاتیان و پرسیاری ترس و دڵەڕاوکێی ئەم دۆخەیان لێدەکات، بەپێچەوانەوە دڵخۆشن یاریی خۆیان دەکەن و هاوڵاتیەکیش دەڵێت، “موچە بێت کەس بێزارنییە.
کاروان کەریم لەگەڵ هاوڕێکانی دانیشتووە یاریی دەکات، باس لەوەدەکات کەلار ئارام و ئەمینە و شەوان موبەریدەی بۆ دادەگیرسێنن و دەخەون، هەوای موبەڕیدەکە وەک هەوای پێنجوێن وایە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح