هەواڵەکان

گەرمیانیش بەنزینی کرد بە کارت و سێ یەکەمەکان چاڵنجی سەرۆکی حکومەت دەکەن


ژووری هەواڵ

لەبەر گەرمای تاقەتپڕوکێنی گەرمیان چەند رۆژێکە سەرەی دووروو درێژی بەنزینی 75 دیناری دەبینرێێت ئێستا حەلێکییان بۆ دۆزیوەتەوە و لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی بەنزین کرایە سیستمی ئەلیکترۆنی، ئیتر سەرەگرتنی دوورودرێژی شۆفێرانیش نامێنێت.

سێ یەکەمە دانەمەزراوەکانی هەموو ناوچەکانی كوردستان فشاریان بۆ هات و چوونە بەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێری پایتەخت کار گەیشتە ئەوەش چاڵنی سەرۆکی حوکەمەت بکەن و هاوار و ناڵەیان وایکرد، وەزارەت دەرگایان لێ بکاتەوە و د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵیان دانیشت، دوای گفتوگۆ و قسە و باسێکی زۆر بە نائومێدی هاتنەدەرەوە.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی نەک هەر ئەوەی کە پارەی تابلۆیان لێ وەرناگرن بەڵکو نیشانەیەکیش دەدە لە تابلۆکە ئیتر جیا دەبنەوە لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە. لە هەولێر دەستکرا بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و وتەبێژی هاتوچۆی پایتەختیش دەڵێت، ئەم رێکارە ستانداردێکی نێوەدەوڵەتییە و سوود و قازانجی زۆرە.

ئێستا خۆشترین موژدە بۆ ئەو کەسانەی بە گەرما قەڵسن ئەوەیە بزانن کەی فێنک دەکات، جا هەر بۆیە بەمزووانە گەرما تاقەت پروکێنەکەدەشکێت و زستانێکی سارد و باراناویش چاوەڕێمان دەکات، شارەزایەکی کەشناسیش داوا دەکات ئەمساڵ زووتر نەوت دابەش بکرێت، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، لە 1ـی ئەیلوولەوە کەشوهەوا بەرەو فێنکبوون دەچێت و لە 15ـی هەمان مانگیشەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات.