هەفتەى ئایندەیە
خشتەى نوێى تاقیکردنەوەکان راگەیەندرا
964+
وریا فەتاح
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان خشتەى تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12 و تاقیکردنەوەى نیشتمانى پۆلى 9ـى بنەڕەتى راگەیاند.
بەپێى راگەیەندراوى لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکان بێت، لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە بەم شێوەیەى خوارەوە:
1- تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
2- تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
3- تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ـی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی – سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە 21ی 6ـی 2025 تا 6ی ٧7ـی 2025 دەبێت.
4- قوتابخانە حکومی و ناحکومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە .