لە سەر رێگای دهۆک بۆ موسڵ
بارهەڵگرێک سووتا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر رێگای دهۆک بۆ موسڵ بارهەڵگرێکی سووتەمەنی سووتا و شوفێرەکەشی گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە17.6.2025، لەسەر رێگای سەرەکی دهۆک بۆ موسڵ بارهەڵگرێکی سووتەمەنی ئاگری گرت و شوفێری بارهەڵگرەکە بەتەواوی جەستەی سووتا و گیانی لەدەستدا.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، ئاگادارکراوینەتەوە لە هەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەسەر رێگای سەرەکی دهۆک بۆ موسڵ .
وتیشی، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بارهەڵگرێکی سووتەمەنی بەتەواوی سووتاوە و ئاگرەکە کونترۆڵکراوە و شوفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە.
هەیسەم بەربهاری وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پاڕێزگای دهۆک بە 964ـی وت، دوو تیمی فریاکەوتن لەشوێنی رووداوەکەن و بارهەڵگرێک سووتاوە و شوفێرەکە بەتەواوی جەستەی سووتاوە و لەناو بارهەڵگرەکەیدا ماوەتەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی