لە سلێمانی

غازی بازرگانی بە 500 دینار دەفرۆشرێ

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە سلێمانی ئەمڕۆ غاز لە 10 بەنزینخانە دابەش دەکرێ و سەرۆکی لیژنەی غاز دەڵێ، نابێت لیترێک غاز بە 500 دینار زیاتر بفرۆشرێ و رێگری لەوە دەکەن غاز لە شارەکە نەمێنێ.

لیژنەی غاز پلانەکەیان وایە، سلێمانی بەردەوام غازی هەبێ و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێ، رێگەبەوە نادەن گران فرۆشی بکرێت و لیترێک بە 500 دینار زیاتر بفرۆشرێ.

شاری سلێمانی بەپێی وەرزەکانی ساڵ پێویستی بە نزیکەی 300 بۆ 459 تۆن غازی شل (LPG) هەیە لە رۆژێکدا، بڕی پێداویستی و دابەشکردن بەپێی کەشوهەوا و سنووری کارگێڕی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا