مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی - وێنە: 964
لە سلێمانی
حاڵەتێکی دیکەى تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا
964+
محەمەد فاتیح
سەرەڕای ئەو هەموو رێكارانەی گیرانەبەر بۆ پابەندبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، دواجار هاوڵاتیەكی هەرێمی كوردستان بە هۆی ئاژەڵ سەربڕینەوە دوور لە رێنماییەكان تووشی نەخۆشییەكە بوو.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانيشتووی شاری سلێمانی/ چوارچرايه و تەمەن 41 ساڵە.
دەشڵێت، هاوڵاتییەكە لە رێگەی سەربڕینی چەندین ئاژەڵ و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو نەخۆشییەكەی بۆ گوازراوەتەوە و دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر”.
وتيشى، ” ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیيه و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تائێستا باری تەندروستی جێگیرە”.
داواش لە هاوڵاتیان دەکەن و جەخت دەکەنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، “تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بە دواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو مانگی رابردوو، دەرەنجام تەنیا شەش حاڵەت دەستنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە، کە حاڵەتێکیان لەبەر قورسیی باری تەندروستی گیانی لەدەست دا و حاڵەتەکانی دیکە بە تەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوونە”.