لە هەولێر

 ئەو دوو کەسەى توشى تاى خوێنبەربوون بوون قەسابن

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر .

دوو حاڵەتی نوێى تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون و تووشبوەکان قەسابن، ئەوەش سێیەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوونە کە لە هەولێر تۆمار بکرێن .

دوو توشبووەکە یەکێکیان تەمەنى 32 ساڵە و دانیشتوى گەڕەکى سەرکارێزى هەولێرە، ئەوەى تر  تەمەنى 28 ساڵە و دانیشتوى قەرێتاغە .

دکتۆر. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت،”پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند چارەسەر وەردەگرن “.

هاوکات دکتۆر. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ 964 وتی، دوو تووشبووەکە پیاون و پیشەیان گۆشتفرۆشییە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان. ”

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک سێیەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لە هەولێر تۆمادەکرێت، رۆژى 29.6.2024، حاڵەتێکیتر کە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵە بووە و دانیشتووی بەغدایە، لە هەولێر پشکنینى بۆکرا و دواتر دەرکەوت کە حاڵەتى تاى خوێنبەربونى هەیە، بەڵام بە وتەى سەرکار سورچى، ئەوە لەسەر بەغدا هەژمار دەکرێت نەک هەرێم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە بارەى تۆمارکردنى حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوون لە هەولێ?...

لە بارەى تۆمارکردنى حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوون لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت