ئاژەڵدارە
“یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەسەڵاحەدین تۆمارکرا”
964+
سیروان خورشید- خورماتوو
یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەروون لە پارێزکاى سەڵاحەدین تۆمارکرا کە ئاژەڵدارێکى تەمەن 41 ساڵە.
یاسین مەحەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی پارێزگاى سەڵاحەدین بە 964ـی وت،”دوو رۆژ پێش ئێستا هاوڵاتییەکی قەزای سامڕا لەلایەن کەسوکاریەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەزاکەو پاشان بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری تکریت کراوەو خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە، چونکە گومانی تای خوێنبەربونی لێدەکرا و پشکنینەکەی نێردرانە بەغدا، دوای دوو رۆژ، کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینەکەی گەڕایەوە و دەرکەوت کە هەڵگرى نەخۆشییەکەیە”.
هاوڵاتییەکە ناوى کەهلان فەتاحە و تەمەنى 41 ساڵە، بەوتەى یاسین محەمەد، توشبووەکە خێزاندارە و دانیشتووى گوندى سعوبە لە قەزاى سامڕا و پیشەى ئاژەڵدارییە.
وەک باسى دەکات، لە ئاژەڵەکانییەوە بۆى گوازراوەتەوە و ئەمەشى بە یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوون لە پارێزگاکە ناساند.
پیداچوونەوە: وریا فەتاح