15 رۆژ

روونکردنەوە لەسەر داخستنى رێگاى هەولێر بۆ بەحرکە

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

بەهۆى نۆژەنکردنەوە و کارکردنە لە رێگاى هەولێر بۆ بەحرکە بۆ ماوەى 15 رۆژ رێگاکە دادەخرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 7ـى ئێوارە، لە بەرزەپردى شەقامى 120 مەترى خێرا بە ئاراستەى بەحرکە، رێگاکە دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن سێ رێگاى جێگرەوە بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنن کە ئەمانەن:

1.  رێگای هەولێر شەقڵاوە لە شەقامی 150 مەتری خێرا بەکار بهێنن. بۆگەیشتن بە ناحیەی بەحرکە و بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.

2.  ڕێگای کۆنی بەحرکە .

3.   رێگاى 150 مەتری- گەزنە بۆ بەحرکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تا 15 رۆژ؛ رێگاى هەولێر بەحرکە دادەخرێت

تا 15 رۆژ؛ رێگاى هەولێر بەحرکە دادەخرێت