سلێمانى

نۆرەى دوورودرێژى ئۆتۆمبێلەکان بۆ بەنزینى 750 دینارى

وریا فەتاح

هەرچەندە پلەکانى گەرما لەسەرووى 40 پلەى سیلیزین، بەڵام سەرەى دوورودرێژى شۆفێران لە سلێمانى بۆ وەرگرتنى بەنزینى 750 دینارى، کەشەکەى گەرمتر کردووە.

شۆفێران لە بەرەبەیانییەکى زووەوە نۆرەیان گرتووە و نزیکەى سێ کاتژمێر لە ریزەکەدا دەمێننەوە تا نۆرەیان دەگاتێ و بەنزینى 750 دینارى تێدەکەن.

شۆفێرێکى پاس کە نۆرەکەى نزیک بووەتەوە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: 2 کاتژمێر و 40 خولەکە لە نۆرەدا وەستاوم و سەدان جار سلفم لێداوە و جوڵەم بە ئۆتۆمبێلەکەم کردووە و وا ئێستا نزیک بوومەوە لە وەرگرتنى بەنزینەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح