لە نێوان ئیسرائیل و ئێران

شەوى رابردوو چى روویدا؟

964+

وریا فەتاح

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی شەوى رابردووى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 80ـی دیکە برینداربوون، تیمەکانی فریاگوزاریش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕزگاربوواندا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا.

وەک ئەوەى میدیاى ئیسرائیلى باسى کردووە، یەکێک لە کوژراوان پیاوێکی تەمەن 80 ساڵان بووە سێ کوژراوەکەی دیکەش دوو ژن و پیاوێکی تەمەن 70 ساڵان بوون.

تزاچی هەنگبی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران هێشتا “هەزاران مووشەکی بالیستی” هەیە، کە ئاماژەیە بۆ ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پێشتر خەمڵێندرابوو.

لاى خۆیەوە، ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتیی تەسنیم بڵاویکردەوە کە ئێران گەڕێکی نوێی هێرشی مووشەکیی بۆ خاکى ئیسرائیل دەستپێکردووە.

ئەم شەپۆلە هێرشە، کە بە هەشتەمین شەپۆل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی راستگۆ 3″ ناوزەد کراوە، بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکە توندترین هێرش بووە تا ئێستا. بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان و ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل، دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە لە ناوەڕاستی ئیسرائیل بیستراوە.

هەرچى سوپاى ئیسرائیلە ئاشکراى کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەمەى، هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران.

” هێرشەکە بە رێنوێنیی وردی مۆساد ئەنجامدراوە و هەموو ئەو هەوڵانەى سوپاى قودس شکستیان پێهێنراوە کە گرتبوویانەبەر بۆ دانانى پلانى تیرۆریستى لە دژى ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتى ناوەڕات” سوپاى ئیسرائیل وا دەڵێت.

ئەو هێرشەى ئیسرائیل دواى ئەوە هات، ئیسرائیل دوێنێ کوژرانى محەممەد کازمی، سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران و جێگرەکەی، راگەیاند.

دواین ئامارى کوژراوان

ئیسرائیل:  18 کەس

ئێران: 224 کەس

ئیسرائیل و ئێران شەوى رابردوو چیان لە یەکترى کرد؟

ئیسرائیل و ئێران شەوى رابردوو چیان لە یەکترى کرد؟