تیمی لێكۆڵینەوە خەریكی ساغكردنەوەن

مووشەكێك لە ناحیەی سەنگاو كەوتە خوارەوە

964+
عەزیز عەبدوڵا

بە پێی زانیارییەكانی 964 كە لە خەڵكی ناوچەكە دەستی كەوتووە، مووشەكێك لە دەشتاییەكانی گوندی مەسۆی سنووری ناحیەی سەنگاو كەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو بە 964ی وت، تیمیان ناردووە و خەریكی لێكۆڵینەوەن و هێشتا دیار نییە مووشەكەكە چییە و لە كوێ هاتووە.

گوندەکە بە دووری دە کیلۆمەتر دەکەوێتە سنووری ناحیەی سەنگاو.

حاجی لوقمان دانیشتووی گوندی مەسۆییە، بە 964ی وت، “هاورێیەکم ئاگاداری کردمەوە دەنگێکی بەهێز هاتووە لە دۆڵی چاڵەپانەوە، کاتێک چووەتە شوێنەکە بینیویەتی مووشەکێک کە وای بۆ دەچن نەتەقیبێتەوە، کەوتووەتە خوارەوە.

وتیشی، “هیچ زیانی گیانی نەبووە، لایەنە ئەمنییەکانی ناحیەکەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە مووشەكەكە و سەرچاوەكەی، بەڵام ناهێڵن هاوڵاتیان نزیکی شوێنەکە بکەونەوە.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دیارە مووشەكەكە گەورەیە و پێناچێت تەقیبێتەوە، سێ رۆژە شەڕی ئیسرائیل و ئێران لە ناوچەكە دەستیپێكردووە و پێدەچێت مووشەكی یەكێك لەو دوو وڵاتە بێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئێران لە خاكی عێراقەوە ئیسرائیل مووشەكباران دەكات

ئێران لە خاكی عێراقەوە ئیسرائیل مووشەكباران دەكات