کەشوهەوا

لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ پلەکانی گەرما کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم و پلەانی گەرماش هەر وەک دوێنێ دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەش هەر وەکو دوێنێ دەبێت و بەڵام سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما تا سێ پلەیەک دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەشکراوە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما خۆڵبارینیش لە بەشێک لە ناوچەکان دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە  14.6.2025
خێراى با /  لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 15 – 25 )کم/ک,
مەوداى بینین / ( 8 –  10 ) کم دەبێت,
ئاراستەی با /  باکورى خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى دوێنێ

بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر :  41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :42 پلەی سیلیزی
سۆران :  39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46 پلەی سیلیزی