عێراق نزیكه‌ى 800 هه‌زار منداڵى له‌مشێوه‌ى هه‌یه
ئه‌مڕۆ جیهان له دژى كاركردن به منداڵان ده‌وه‌ستێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى وه‌ستانه‌وه‌یه له‌دژى كاركدن به منداڵان و 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێکخراوی نێودەوڵەتی کار ئه‌م رۆژه‌ى بۆ وڵاتان دیاریكرد كه رووبه‌ڕووى ئه‌م دیارده‌یه ببنه‌وه بۆ بنبڕ‌كردنى.
به‌پێی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه رێكخراوى كار پشتى پێده‌به‌ستێت ئه‌و منداڵانه‌ى له جیهاندا كاریان پێده‌كرێت، ته‌مه‌نیان له نێوان پێنج تاوه‌كو 17 ساڵیدایه و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه تووشی شه‌ڕ و ململانێی سیاسیی بوونه‌ته‌وه به شوێنى مه‌ترسیدارى ئه‌م منداڵانه داده‌ندرێت و ژماره‌یه‌كی زۆرى منداڵان كاریان پێده‌كرێت.
لە ساڵی 2002 ـه‌وه، رێکخراوی نێودەوڵەتی کار هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژى 12ـى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێك، حکومەتەکان، خاوەنکار، کرێکار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ملیۆنان کەس لە جیهان سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر دۆخى انله‌به‌ارى منداڵان به‌هۆى كارپێكردنیان و داواى لێكردوون میكانیزمیان هه‌بێت بۆ هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانیان.
به‌پێی نوێترین راپۆرت كه یونیسێفى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئەمساڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ساڵی 2024 دا 138 ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا کاریان کردوە، کە نزیکەی 40% یان سەرقاڵی کاری مەترسیدارن، بەڵام ژمارەی ئەو منداڵانەی کە کاردەکەن تاڕادەیەک گەشبینانەن، بەوپێیەی لە ساڵی 2020 زیاتر لە 22 ملیۆن منداڵ کەمیکردوە.
سەبارەت بە عێراق، داتای نوێ لەبەردەستدا نییە، كه بزاندرێت له ئێستادا چه‌ند منداڵى له‌مشێوه‌یه له‌و وڵاته بوونیان هه‌یه، به‌ڵام دوایین داتای فەرمی هی ساڵی 2018 هه‌یه و ئاماژە بەوە دەکات کە رێژەی کاری منداڵان 4.5% بوە کە تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ 17 ساڵدایە.
له هه‌رێمی كوردستانیش تاوه‌كو ئێستا دیار نییه ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كاریان پێده‌كرێت چه‌نده، به‌ڵام دوێنێ 11.6.2026 وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بڕیارێكیان ده‌ركرد له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى كاركردنى منداڵان و ده‌رۆزه‌كردنیان له‌سه‌ر شه‌قام و ترافیكه‌كان.
دوایین داتای کراوە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی 5%ی منداڵان لە عێراقدا بەشدارن لە بازاڕی کاردا، لە کاتێکدا ژمارەی منداڵانی عێراق لە نێوان تەمەنی پێنج بۆ 17 ساڵدا بە نزیکەی 15 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، ئەوەش مانای ئەوەیە زیاتر لە 600 بۆ 800 هەزار منداڵ لە عێراق کار دەکەن، هەندێک جار خەمڵاندنەکان دەگاتە یەک ملیۆن منداڵ.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، عێراق لە ریزبەندی 55 هەمین لە کۆی 97 وڵات لە پێوەرەکانی کاری منداڵان، هەروەها لە پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبیدا لە دوای سودان و فەڵەستین و میسر.