بە کەمتر لە نیو کاتژمێر دەنگدان تەواو بوو
11 وەزیر و سێ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
دەنگدان لەسەر کاندیدانی وەزارەتەکەی عەلی زەیدی لە پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و 11 وەزیر و سێ جێگری سەرۆکوەزیران دیاریکران.
بە بەشداری زیاتر لە 260 پەرلەمانتار لەماوەی نیو کاتژمێردا دەنگ لەسەر کاندیدی پۆستە بەتاڵەکانی کابینەکەی عەلی زەیدی درا و کۆبوونەوەکە هەڵپەسێردرا.
ناوی ئەو وەزیرانەی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت:
رێباز حەملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
یاسر سەخیل، وەزیری ناوخۆ
قوتەیبە غازی مەجید، وەزیری پلاندانان
نایف شەمەری، وەزیری بەرگری
یاسین عیساوی، وەزیری رۆشنبیری
محەمەد موسەوی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
حەیدەر بەها، وەزیری خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی.
سەفا مەهدی، وەزیری وەرش و لاوان
محەمەد سەمعان، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان
محەمەد ساحب دەراجی، وەزیری ئابوری دیجیتاڵی و حوکمڕانی
عەلی عەبدولهادی، وەزیری گەشتوگوزار
موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق
محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق
لەیس خەزعەلی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق