لە عەلوەى کەلار

دوو تۆن و نیو کاڵەکى خراپبوو دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لە سێ رۆژدا لە عەلوەى کەلار، دوو تۆن و نیو کاڵەکى خراپبوو دەستى بەسەرداگیرا و رێگە نەدرا لە بازاڕ بەسەر هاوڵاتیاندا ساغى بکەنەوە.

کۆنتڕۆڵی جۆری بەروبوومی کشتوکاڵی-گەرمیان بڵاوى کردەوە، لەلایەن تیمەکانیانەوە لە عەلوەى کەلار، لە رۆژانى 9 تا 11ـى 6ـى 2024، رێگریکرا لە فرۆشتن و هاتنە ناوەوەى دوو تۆن و 500 کیلۆگران کاڵەکى خراپبوو.

وەک باسى دەکات، کاڵەکەکان لە تەقیگەکەیان پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەى ئەوە بووە کە شیاوى خواردن نین و زیانیان هەیە بۆ تەندروستی هاوڵاتیان و لە ناو بران.

“لەپێناو تەندروستى و سەلامەتى هاوڵاتیان، 24 کاتژمێر کۆنتڕۆڵى جۆرى عەلوەى کەلار کار دەکات”، کۆنتڕۆڵی جۆری بەروبوومی کشتوکاڵی-گەرمیان، وادەڵێت.