وێنەی دیمەنی رانیە؛ ئاری مستەفا.
له نه‌خۆشخانه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین
نزیكه‌ى 300 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك و مار و گه‌ستنى سه‌گ تۆماركراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین نزیكه‌ى 300 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك، گه‌ستنى سه‌گ و مار تۆمار كراوه، ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، ته‌واوى ئه‌م حاڵه‌تانه له به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كانى ئیداره چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى پێنج مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 286 حاڵه‌تیان له‌و صپێوه‌دان و گه‌ستنانه تۆماركردووه كه زۆرترینیان پێوه‌دانى دووپشك بووه به 123 حاڵه‌ت.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، 121 حاڵه‌تى گه‌ستنى مار و 22 حاڵه‌تى پێوه‌دانى ماریش له سنووره‌كه‌یان تۆمار كراون و ده‌شڵێت، سه‌رجه‌مى ئه‌م حاڵه‌تانه له ناوه‌نده‌كانى فریاكه‌وتن به ده‌رزى تایبه‌تمه‌ند چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.