سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
خێزانێکی خەڵکی ئاکرێ لە بێجی ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
له رووداوێكى هاتوچۆ سێ کەس گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون بە پێی زانیارییه‌كانیش سەرجەمیان خەڵکی قەزای ئاکرێن.
رووداوه‌كه، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 9.6.205 له سنوورى قه‌زاى بێجی سه‌ر به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین روویداوه.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی بێجی بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لە نزیک پردی ئەسمیدە لە قەزاه‌كه بەھۆی تیژڕەویەوە وەرگەڕاوه و بەوھۆیەوە سێ کەس گیانی لەدەستدا و چواریش برینداربوون.
وتیشی “به‌پێی ناسنامه‌كانیان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دھۆكن و ئێستا تەرمەکانیان بەرێکرا بەرەو شاری دهۆک”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن