گەرووی هورمز - وێنە: ئاژانسەکان
هەرسێ جۆرەکە
لە گەرووی هورمزەوە نەوتت بوێ، عێراق بە کەمتر دەیفرۆشێ
ئەحمەد مستەفا
بلومبێرگ دەڵێ، لە گەرووی هورمزەوە عێراق نرخی نەوتی خۆی بۆ ئەو کڕیارانە کەم دەکاتەوە کە ئامادەن لە گەرووەکەوە نەوتەکەیان بگوازنەوە، کە ماوەی دوو مانگە گەرووەکە لە دۆخێکی ئاڵۆزی بازرگانی سنووردار دایە.
عێراق بۆ جۆرە سەرەکییەکەی نەوتی خاوی خۆی کە بە”نەوتی مامناوەندی بەسرە” ناسراوە، داشکاندنێک تا ئاستی 33.40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەراورد بە نرخە فەرمییەکان پێشکەش دەکات.
بلومبێرگ ئەم زانیارییانەی لەسەر بنەمای راگەیەندراوێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی عێراق “سۆمۆ” بڵاوکردووەتەوە. ئەم بەڵگەنامەیە لە رۆژی 3ی ئایاردا ئامادە کراوە و لیستێکی نرخە جیاوازەکان لە ماوەکانی ئەم مانگەدا لەخۆ دەگرێت.
داشکاندنە گەورەکەی کە عێراق پێشکەشی دەکات بە کڕیارەکان، بۆ نەوتی خاوە کە لەم مانگەدا بارکراوە، بەڵام تانکەرەکان دەبێت لە گەرووی هورمزدا ترانزێت بکەن بۆ کۆکردنەوەی بەرمیلەکان لە قووڵایی کەنداوی فارسدا تێبپەڕن.