لیژنەکان دەگەڕێن و ئەو کارە مەکەن
“سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵدا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە رۆژانی جەژندا چاودێری لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چڕ دەبێتەوە، چەند جۆرێکی تەقەمەنی رێگەپێدراون و دەستیان بەسەردا ناگیرێت، بەڵام سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەکاندا قبوڵکراو نییە و رێی پێنادرێت.
گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە 964 وت، “لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا چاودێری سەرجەم گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی دەکرێت و هەر هاوڵاتییەک ئاژەڵ لە ماڵەوە سەرببڕێ، ئاژەلەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەن ماڵیش سزا دەدرێت”.
باسی لەوەشکرد، پۆلیسی سلێمانی راسپێردراوە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو جۆرە لە تەقەمەنیانەی کە هاوڵاتیان بێزار دەکەن، بەڵام چەند جۆرێکیان هەیە کە تەنیا رووناکی دەبەخشن و ئەوانە رێپێدراون.
پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری