خورماتوو

F16 شەش چەکدارى داعش و مۆڵگەکانیان دەکاتە ئامانج

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەمڕۆ، هێزی ئاسمانی عێراق بە فرۆکەی جۆری F16 و سیزنا کرڤانی (جۆرێک فڕۆکەى نوێى)، جەنگییە، گورزێکی توندی لە چەکدارانی داعش وەشاند و مۆڵگەکانیانی لە ناوچەکانی وادی شای و هەفتەغار لە سنووری نێوان قەزاکانی داقوق و خورماتوو بەچڕی بۆردومان کرد. لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەدا، شەش چەکداری داعش کوژران و چەندین مۆڵگەیان خاپوور کران.

عەقید محەمەد مەردان، بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق، لە لێدوانێکدا بۆ 964 پشتڕاستی کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە دەزگای هەواڵگری لە شەوی رابردووەوە بەوردی چاودێری جموجۆڵی چەکدارەکانی کردووە.

“پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەفرەزەیەکی داعش کە لە شەش چەکدار پێکهاتبوون، لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە کرانە ئامانج و سەرجەمیان کوژران، هاوکات چەند مۆڵگەیەکیشیان بەتەواوی وێرانکرا” عەقید محەمەد مەردان واى وت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە جگە لە کوژرانی ئەو شەش چەکدارە، هێشتا زانیاری ورد لەسەر زیانەکانی دیکەی بۆردومانەکە لەبەردەستدا نییە. هەر بۆیە، بڕیارە ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی فراوان لە ناوچەکە دەستپێبکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکانی بۆردومانەکە و پاککردنەوەی ناوچەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سێ چەکدارى داعش کوژران و موڵگەکانیان خاپوورکران

سێ چەکدارى داعش کوژران و موڵگەکانیان خاپوورکران