لە سنوورى ژاراوە و سەنگەسەر

زیاتر لە 100 دۆنم دەغل و دان سووتا

964+

محەمەد عەلى

ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى ئاگرێکەوە کە دەوترێت لە شۆرتى کارەباوە دروستبووە، زیاتر لە 100 دۆنم دەغڵ و دانى هاوڵاتیان سووتا.

لە سنوورى سەنگەسەر و ژاراوەى سەر بە قەزاى پشدەر، ئاگرێکى گەورە لە دەغڵ و دانى جوتیارانى هەرسێ گوندى (خەندەکە، بەستەستێن و زورکان)، کەوتەوە.

بەپێى زانیارییەکانى 964 کە لە تیمى بەرگرى شارستانى وەرى گرتووە، هەرسێ بنکەى قەڵادزێ و ژاراوە و سەنگەسەرى بەرگرى شارستانى، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

ئاگرەکە لە گەنمى جوتیاران کەوتووەتەوە و بە وتەى سەرچاوەکە زیاتر لە 100 دۆنم گەنم و جۆى جوتیاران سووتاوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە نهۆمی باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانی ئاگر کەوتەوە

لە نهۆمی باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانی ئاگر کەوتەوە