سلێمانی

خانوویەک بەسەر خێزانێکدا رووخێندرا

+964

دیلان محەمەد جەزا

کۆمپانیایەک لە کاتی چاککردنی رێگاوبانی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، دیواری ماڵێک بەسەر خێزانێکدا دەڕووخێنێت.

خەلیل سدیق ئەنجومەنی گەڕەکی ئاوارەکان بە 964 وت، کۆمپانیایەک لە کاتی چاککردنی رێگاوبانی ناوچەی پیشەسازی دیواری ماڵێک دەڕوخێنێت بەسەر خێزانێکدا.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا هۆکاری ئەو رووخاندنە نازانن و شۆفێری حەفارەکە و سەرپەرشتیارەکەی شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان کرد بە شارەوانی سلێمانی و وەبەرهێنانی سلێمانیەوە، بەڵام بەردەست نەبوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا