بەڕێگەیەکی ئاسان فێری گۆرانی ببە

964+

زینوێ حەسەن

گەنجێک چەندین میوزک و ئاوازی  سروودی نیشتیمانی بە شێوازی کارۆکی دەنوسێت تۆماریان دەکات.

کارۆکی، ئەو بەرنامەیەیە کە تەنیا میوزک و تێکستی گۆرانییەکەیە بەبێ دەنگی گۆرانیبێژەکە، واتە کەسەکان دەتوانن خۆیان لەگەڵ میوزکی کارۆکییەکە گۆرانی بڵێنەوە.

رۆژ ئازاد، مامۆستاو ژەنیاری ئامێری پیانۆ بە  تۆری964ی وت، کۆمەڵێک لە سروودە کوردییەکانی بە ئامێری کیبۆرد دروستکردووە، هەرکەس ئازادە لەبەکارهێنانی بۆ هەر شوێنێک بەو مەرجەی ئاماژە بەناوی ئەو بدات.

وتیشی “بەباشی دەزانم خولێکی بەردەوامی موزیک بەشێوازی رووبەڕوو دەستپێبکەم بۆ ئەو  فێرخوازانەی کەخوازیارن لەنزیکەوە ئاشنای میوزک بن، جگە لەو سروودانەی بەشێوازی کارۆکی ئیشم لەسەر کردووە، پرۆگرامێکی موزیکیشم لەئاستێکی سەرەتایی تا پێشکەوتوو بۆ قوتابیانی قۆناغی یەک تاوەکو 12ـی ئامادەیی نووسیوە”.

رۆژ ئازاد، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانیە، ئێستا مامۆستا و ژەنیاری ئامێری پیانۆیە و بەشداری چەندین کۆنسێرت و شانۆیی کردووە.

پێداچوونەوەی: فەرمان سادق