لە سنووری قەزای پشدەر

هاوڵاتییەک لەناو ئاوی زێی بچووک خنکا

شۆڕش قادری

لە سنووری قەزای پشدەر هاوڵاتییەک لەناو ئاوی زێی بچووکدا خنکا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین، کاتژمێر 3:40 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4.8.2026 تیمی غەواسی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادار کراوەتەوە لەوەی کە هاوڵاتییەک لە زیی بچووک نزیک گوندی (گەرمکان)، لە سنووری قەزای پشدەر خنکاوە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ، تیمێکی مەلەوانی و غەواسی بەرگری شارستانی راپەڕین، چوونەتە شوێنەکە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی خنکاوە.

تا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی ئەو هاوڵاتییەی خنکاوە، بڵاونەکراوەتەوە.