لەسەر رێگای خەلەکان – دوکان
پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێکی قوتابیان روویدا؛ حەوت قوتابی بریندارن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەسەر رێگای خەلەکان – دوکان بارهەڵگرێک و پاسێکی قوتابیان خۆیان بەیەکداکێشا و حەوت قوتابی برینداربوون.
مەڵبەند حەمەد مستەفا لێپرسراوی مەڵبەندی فریاگوزاری شەهید سەباح بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان و نزیک گوندی قامیشە، مینی پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان و بارهەڵگرێک خۆیان بەیەکدا کێشاوە و بەهۆیەوە حەوت قوتابی بریندار بوون”.
باسی لەوەشکرد، برینی قوتابییەکان سووکە و تەنیا دوو کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن، بۆ ئەوەی لە تەندروستیان دڵنیا ببنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری