قایمقام: له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكرێت
له چه‌مچه‌ماڵ زێدەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی لادەبرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایقمامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه و به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كانى سنووره‌كه‌ى كۆكرده‌وه و بڕیاریان دا كه هەرچی زێده‌ڕۆییه‌ك بۆ سه‌ر موڵكی گشتى كراوه لایببه‌ن و ئه‌وه‌شی پابه‌ندی نه‌بێت رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگرنه‌به‌ر.
لابردنى زێده‌ڕۆییه‌كان جگه له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زا، ده‌وروبه‌ریشی ده‌گرێته‌وه.
ره‌مك ره‌مه‌زان، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى راگه‌یاند، به‌شی زۆرى زێده‌ڕۆییه‌كان كرونه‌ته سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و رێگاوبانه‌كان و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاره‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌هیچ كه‌سێك قه‌بوڵ ناكه‌م زێده‌ڕۆیی كردبێت”.
ئاماژه‌ى به یاسای ژماره 3ـى ساڵى 2018 كرد كه تایبه‌ته به زێده‌ڕۆیی كردن، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌و موڵكه‌ى زێده‌ڕۆیی كردووه‌ته سه‌ر لانه‌چێت ئه‌وا به‌پێی ئه‌م یاساییه كرێی شوێنه‌كه‌ى لێوه‌رده‌گرن.
روونیشیكرده‌وه، ئاست و رێژه‌ى سه‌رپێچیكردنى له سنوروى قه‌زاكه‌یدا زۆر نییه، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌مه زێده‌ڕۆییه‌ى كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتى پێویسته ئه‌وانیش نه‌هێڵن، سه‌رجه‌م فەرمانگەکانیشی راسپاردووه ئیجرائاتی یاسایی خۆیان بکەن و بەشی یاسایی قایمقامیەتیش هاوکاریان دەبێت و لە رێگای دادگا و داواکاری گشتیەوە دۆسیەی تایبەت بە سەرپێچیکاران دەکه‌نەوە.