بەبێ گوێدانە ماوەی خزمەت

وەزارەتی دارایی: فەرمانبەر لەکۆتا رۆژی 60 ساڵی خانەنشین دەبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، گشتاندنێكی سەبارەت بە تەمەنی یاسایی خانەنشین بڵاوكردەوە، كە تەمەنی 60 ساڵی تەمەنی خانەنشینی یاساییە، بەبێ گوێدانە ماوەی خزمەت.

لە فەرمانەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە خانەنشینی دوای گەیشتن بە تۆژی كۆتایی 60 ساڵ، روودەدات، بەو پێیە بێت، هەر فەرمانبەرێک لە رۆژی 1.5.1965 لە دایک بووبێت، ئەوا لە رۆژی 1.5.2025 خانەنشین دەبێ.

دەقی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق؛