دوو رۆژە چەند گەڕەکێک بێ ئاون

بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر چاککرایەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای دوو رۆژ لە شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر، ئەمڕۆ بۆرییەکە چاککرایەوە و کێشەی بێ ئاوی چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، دوای ئەوەی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 19.5.2025 بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە نزیك گوندی دارەبەن شکێنرا، دوای هەوڵ و ماندووبوونەکی زۆرلەلایەن تیمی چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاوی هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 بۆریەکە چاککراوەتەوە و وێستگەکان دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە.

بەهۆی شکانی بۆرییەکە دوو رۆژە ئەم گەڕەکانەی خوارەوە بێ ئاون؛

هەولێری نوێ، فەرمانبەران، پێنجی حەسارۆکان، مامۆستایان، قەڵاتی نوێ، هاوکاری، شێخ ئەحمەد، گوڵان، هەڤاڵان، باداوە، 94ـی باداوە، زانکۆ، گەڕەکەکانی ناو شەقامی 60 مەتری و هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆڕش و جادەی کەرکوک.

بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکاوە و چەند گەڕەکێک بێ ئاو دەبن 

بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکاوە و چەند گەڕەکێک بێ ئاو دەبن 

شكانى بۆری ئیفراز بۆ خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانى ئاو بووه...

شكانى بۆری ئیفراز بۆ خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانى ئاو بووه‌ته‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت