12 کاتژمێری دەوێت بۆ چاککردن

بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکاوە و چەند گەڕەکێک بێ ئاو دەبن 

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

جارێکی دیکە بۆریە دڵناسکەکانی ئیفراز و ئەمجارە ئیفراز سێ شکاوە و ئاوی هەولێریش دەڵێت ئاوەکەی بەتەواوی بەتاڵ بێت دەست دەکەنەوە بە چاککردنی.

رابەر حسێن بەرێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکاوە و 12 کاتژمێری دەوێت تاوەکو چاکی دەکەن.

وتیشی، تا ئەو کاتە ئەو گەڕەکانەی لەسەر ئەو بۆریەن بێئاو دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەو گەڕەکانەی بێ ئاو دەبن، ئەمانەن؛

هەولێری نوێ، فەرمانبەران، پێنجی حەسارۆکان، مامۆستایان، قەڵاتی نوێ، هاوکاری، شێخ ئەحمەد، گوڵان، هەڤالان، باداوە، 94ـی باداوە، زانکۆ، گەڕەکەکانی ناو شەقامی 60 مەتری و هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆڕش و جادەی کەرکوک.

بۆری ئاوی ئیفراز سێ دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر بۆ دهۆک و ئێستا تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی