وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دیزاینی لۆگۆکەی گۆڕی
ئاسایی و دەرەکیش دەگرێتەوە
پێنج نمرەی بڕیار دەدرێت بە قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی
964+
توانا نەقی
بە بڕیاری وەزیری پەروەردە پێنج نمرەی بڕیار دەدرێت و بە قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی بە ئاسایی و دەرکیەکانیشەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کتابێکی بڵاوکردووەتەوە بە ژمارە 13ـی بەرواری 3.5.2026 تیادا هاتووە، لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەو نمرەیە دەدەن بە قوتابییان.
لە نوسراوەکەی وەزارەتدا ئەوەش هاتووە، پێدانی ئەو پێنج نمرە بڕیارە بە پۆلی 12ـەکان بەمەبەستی سوود وەەرگرتنە لە مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 ، نوسراوەکە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی بەسەرەوەیە.