هەڵمەتی پاكردنەوەش دەستیپێكردووە
لە تووەسپی پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ جێبەجێكرا
964+
محەمەد فاتیح
پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ ئێوەی هاوڵاتیان بەردەوامە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەندین هەڵمەتی پاكردنەوە ئەنجامدران و لە تووە سپیش دانانی پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ جێبەجێكرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە پڕۆژەی دانانی ئاوەرۆی گەرەكێكی تووەسپی جێبەجێكرا و هەڵمەتێكی پاككردنەوەی هێڵی ئاوەڕۆی سەرەكی سنوەرەكەش دەستیپێكرد.
وتيشى، لەپێناو جوانتركردنی سیمای شار و پاراستنی ڕووبەری سەوزایی ناوەندی قەزای سەیدسادق هەڵمەتێكی شۆردن و پاككردنەوەی باخچەی قاینجەیەكانیان جێبەجێكرا و هەڵمەتەكە ئاودانی سەوزایی و نەمام و درەختەكانی باخچەكەشی لەخۆگرت بەمەبەستی پاراستن و پاكڕاگرتنی ژینگەی باخچەكان.
روونیشیكردەوە هەڵمەتێكی هەڵپاچین و پاككردنەوەی درەختەكانی سنوری قەزا ماوەت بەرێوەچوو كه بەشێكە لە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی گەرما تاكو نەمام و درەختەكانی شەقامی سەرەكی قەزاكە گەشەیەكی باشتر بەخۆوە ببینن.
هەڵمەتێكی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكیش له سنوری قەزای پێنجوێن دەستیپێكرد و هەڵمەتەكە لەڕێگەی شۆڤڵ و بارهەڵگری تایبەتمەندەوە جێبەجیكرا و توانرا بەشێكی زۆر لە پاشماوەی خۆڵ و خاشاكی فڕێدراو لەدەوروبەری ناوەندی قەزای پێنجوێن كۆبكرێتەوە و پاشان لە شوێنی تایبەتمەند چارەسەر بكرێت.