نە پەرلەمان، نە حکومەت

دوو ساڵ تێپەڕی؛ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەبێ ئەنجام ماوەتەوە

964+

وریا فەتاح

رێک دوو ساڵ لەمەوبەر و لە کاتژمێر 7:00ـى بەیانى زووەوە، بنکە و وێستگەکانى دەنگدا بەڕووى دەنگدەرانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرانەوە و هاوڵاتیان پۆل پۆل رۆیشتنە سەر سندووقەکان و دەنگیان دا.

لە هەڵبژاردنەکە دا یەکەمجار بوو دەنگدەران بە کارتى بایۆمەترى دەنگدان دەنگ بدەن، ئەوەش بەهیواى ئەوەى رێگرى بکرێت لە ساختەکارى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکى بێ غەل و غەش.

ئەمڕۆ 20.10.2026، رێک دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنەکەدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوەى دەنگدەران بۆى چوونە سەر سندوقەکانى دەنگدا کە کارابوونى پەرلەمان و دروستکردنى حکومەتێکى نوێ بوو، تائێستا هیچى لێ سەوز نەبووە و لایەنە براوەکانى هەڵبژاردن تووشى قەیرانێکى سەخت بوون و ناتوانن بگەنە رێککەوتنى کۆتایى بۆ پێکهێنانى حکومەت.