ئەم وێنانە لە پەیجی ق
دەوروبەری پردی دەلال پاككرایەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
دەوروبەری پردی دەلال پاككرایەوە و دەستبەسەر ئەو كەلوپەلانەشدا گیرا كە هۆكارن بۆ پیسبوونی شوێنەكە.
لە ماوەی دوو ساڵدا دووجار گۆڕەپانی پردی دەلال نۆژەنكرایەوە، ئیدارەی شارەکە هۆکارەکەی بۆ فراوانکردن و دیارنەبوونی پردەکە لە گۆڕەپانەکەوە دەگەڕێنێتەوە.
كۆمەڵێك دەستگێڕ و عەرەبانە و دووكان لە نزیكی پردەكەن، پێداویستی رۆژانە و خۆراك دەفرۆشن.
رۆژی هەینی، 7.4.2023 هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی پردەكە و دەوروبەری پردەكە لەلایەن قایمقامیەتی زاخۆوە راگەیەندرا و هەڵمەتەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردەوامدەبێت.
قایمقامیەتی زاخۆ لەپەیجی فەرمی خۆیان چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی، هەڵمەتی پاككردنەوەی پردی دەلال و دەوروبەری دەستپێكرا و سزای ئەو كەسانەش دراون كە هۆكارن بۆ پیسبوونی شوێنەكە و هەر شتێكیش هۆكاربووبێت بۆ پیسبوونی شوێنەكە دەستیبەسەردا گیرا.
دەلال پردێکی کۆن و مێژوویییە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی قەزای زاخۆ، درێژی پردەکە 115 مەترە، پانییەکەشی پێنج مەترە ھەروەھا 16 مەتر بەرزە.