بازاڕەكانی هەولێر

ئەوەی پەردە هەڵواسێت و كەلوپەلی لە دەرەوە بێت سزادەدرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەخۆكەوتووە و سەردانی بازاڕە جیاجیاكانی هەولێر دەكەن، بۆ ئەوەی رێنماییەكان توند بكەن سەبارەت بە لابردنی پەردە و دانەنانی كەلوپەل لە بەردەم دوكانەكان، بۆ ئەوەی ئاگر نەكەوێتەوە و كارەسات روونەدات.

سەرۆكایەتیی شارەوایی هەولێر ئەمڕۆ رایگەیاند، تیمەكانیان لە شارەوانیی یەك، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، بە هۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی شارەوانی، ژمارەیەک سەرپێچییان تۆمارکرد، كە بەهۆی هەڵواسینی پەردە و نەبردنە ژوورەوەی کەلوپەلەکانیان بوو.

هەڵمەتەكە لە ناو سەنتەری شار و بازاڕی گەورە بە گشتی ئەنجامدراوە و بەردەوامیش دەبن، هەروەها شارەوانیی هەولێر وادەڵێن.

ئەمە لە كاتێكدایە لە رۆژانی رابردوو، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی، خۆی و تیمێكی سەردانی بازاڕی گەڕەكی كورانیان كرد و بۆ هەمان مەبەستی خۆپاراستن لە كەوتنەوەی ئاگر، دوكاندارەكانیان ئاگادار كردەوە، كە پەردە لە بەردەم دوكانەكانیان لاببەن و كەلوپەلیش لە دەرەوە دانەنێن.

پارساڵ چەند ئاگرێك لە بازاڕەكانی هەولێر كەوتنەوە، بە تایبەتی لە بازاڕەكانی قەیسەریی گەورە و لەنگە، بەشێكی ئاگرەكان بەهۆی بوونی پەردە و دانانی كاڵاكان لە دەرەوە، ئاگرەكان زووتر تەشەنەیان كرد و زیانەكانیشیان زۆرتر بوو.

شارەوانیی هەولێر: راگرتنی كارەكانی گوندی كۆری لە پێناو...

شارەوانیی هەولێر: راگرتنی كارەكانی گوندی كۆری لە پێناو هاوڵاتیان بووە