بۆ ئەوەی رووداوەکەی پار دووبارە نەبێتەوە

لەئێستاوە چەمچەماڵ بە دروستکردنی باراناو خۆی بۆ وەرزی زستان ئامادەدەکات

فەرهاد حەسەن

چەمچەماڵ لە ئێستاوە خۆی بۆ وەرزی زستان ئامادەدەکات و بە چڕی کار لەسەر پڕۆژی جۆراوجۆرەکانی دەکات بۆئەوەی رووداوەکەی ساڵی پار دووبارە نەبێتەوە.

ساڵی پار، لە 9.12.2025  لافاوێكی بەهێز قەزای چەمچەماڵ و بەشێكی كەركوك و ناوچەكانی گەرمیانی گرتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزاران ماڵ و شوێنی گشتی و شوێنی كاروكاسبی هاوڵاتیان زیانی زۆری بەركەوت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کە دەستیان بە دورستکردنی ئاوەڕۆ و باراناو لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێک، سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ بەردەوامە لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەڕۆ و باراناوی قەزاکەی و لە نوێترین هەنگاویشیدا چەند باراناو و ئاوەڕۆیەکی لوولەیی لە دەروازەی چەمچەماڵ دروستکردووە.

پڕۆەژەکە، چەند باراناو و ئاوەڕۆیەکی لوولەیی لەخۆدەگرێت کە دەکەونە دەروازەی قەزاکە و بەردەم باخچەی دەروازە، شارەوانی دەڵێت “ئەوەی کردوومانە بە مەبەستی نەهێشتن و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاوە”.