زوو فریاکەوتن و کۆنترۆڵ کرا
خەریکبوو خەڵکێکی زۆر رەنج بە خەسار ببن
964+
محەمەد فاتیح
ئەگەر زوو بەرگری شارستانی فریا نەکەوتنایە ئەوە ئاگرەکەی گردە درۆزنە خەڵکێکی زۆری رەنج بە خەسار دەبرد.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە رایگەیاند: سەعات 11ی ئەمڕۆ شەممە ئاگادار كراونەتەوە لە كەوتنەوەی ئاگرێك لە گردى درۆزنە كه بووە هوی سووتانی نزیکەی یەک دۆنم گەنم.
لەسەر پەیجەکەیان نوسیویانە: ” دەست بەجێ تیمەکانمان گەيشتنەسەر ئاگرەکە و توانیان کۆنترۆلی بکەن و رووبەرێكی بەرفراون لە گەنم وجۆی سنورەکە لەسووتان رزگار بکەن”.
لەگەڵ ئەم پۆستە چەند وێنەیەکیان داناوە کە کارمەندەکانیان بە خەرتوومەوە چوونەتە ناو گەنمەکەو ئاگرەکە دەکوژێننەوە.
گردە درۆزنە لە شارەزوورەو هەموو ئەو ناویەو دەوروبەری دەبێت بەرگری شارستانی هەڵەبجە مشووریان بخوات.