لۆگۆی ژووری بازرگانیی هەولێر
پەیوەندی بە ژووری بارزگانی بكەن
بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی پێشانگەی خۆراكی ئەڵمانیا بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پێشانگایەكی جیهانی بۆ خواردن و خواردنەوە لە ئەڵمانیا دەكرێتەوە، بازرگان و خاوەنكارانی هەولێریش دەتوانن بەشداریی بكەن.
كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە 964ی رایگەیاند، بازرگانان، خاوەن کۆمپانیا و خاوەنکارانی ئەندام لە ژوورەکەیان لە سێکتەرەکانی (بازرگانی گشتی، خواردن و خواردنەوە) دەتوانن بەشداریی پێشانگەی بازرگانی جیهانی بۆ خواردن و خواردنەوە بكەن، لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، پێشانگەكە لە ماوەی نێوان 3 بۆ 7ی مانگی 10ی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن، دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بەشی پەیوەندیەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسانكارییان بۆ بكەین و رێنماییان پێبدەن.
هەروەها ئەوەشی روونكرەوە، كە دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی داواكاری، رۆژی 1.6.2025 دەبێت.
ماوەیەكە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بۆ زۆربەی ئەو پێشانگە و كۆنگرە بازرگانییانەی لە وڵاتانی دەرەوە دەكرێن، ئاگاداری و ئاسانكاری بۆ خاوەن كارەكانی هەولێر دەكات، كە بەشداریی بكەن و بتوانن پەیوەندییە بازرگانییەكانیان بەرەو پێشەوەببەن.