رێگای چوار گوند و سەیرانگایەکی بەسەرەوەیە

تەرخان نەکردنی پارە کارکردنی لە رێگای گوندی بیستانی راگرتووە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەهۆی تەرخان نەکردنی پارەوە، قیرکردنی رێگای بیستان وەستاوە و پڕۆژەکە چاوەڕێی پارەیە بۆ ئەوەی قۆناغی یەکەمی دەستپێبکات.

بیستان گوندێکە لە ناحیەی گەرمک و رێگاکەش رێگای چوار گوند و سەیرانگای گۆڵێیە.

ئەمیر سۆفی جەمال لێپرسراوی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، رێگاکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و بۆ قۆناغی یەکەم نزیکەی 400 ملیۆن دیناری پێویستە بەڵام تەرخان نەکردنی پارە کارکردنی وەستاندووە.

وتیشی، پارەکە بە سێ سولفە تەرخان دەکرێت و سولفەی یەکەم 100ملیۆن دینارە و لە ئێستادا دەبێت بانک پارەکە تەرخان بکات، بەڵام بە‌‌‌‌‌هۆی نەبوونی پارەوە لە بانک نەتواندراوە بدرێتە کۆمپانیای جێبەجێکار.

ئەوەشی خستەروو، کۆمپانیاکە کاری تێدا دەسپێکردووە و تێکەڵرێژ و کوتانەوەی بۆ کراوە و تەنها قیرکردنی ماوە لەم قۆناغە کە سێ کیلۆمەترە.

هاوکات، رزگار قادر دانیشتوی گوندی بیستان بە 964ی راگەیاند، ئەو رێگایە چوار گوندی لەسەرە و بە سەیرانگای گۆڵێش بەستراوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، جەندین جارە بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە چەندین جار ئەو پرۆژەیە وەستاوە و هەر تێکەڵەرێژ دەکرێت و دواتر رێگاکە بەجێ دەهێڵن و داواکارن کارەکانی رێگاکە تەواو بکەن.

زیاتر لە 90 کیلۆمەتر رێگای گوندەکانی پێنجوێن نۆژەنکراو...

زیاتر لە 90 کیلۆمەتر رێگای گوندەکانی پێنجوێن نۆژەنکراوەتەوە