شەوانە شۆفێران نایانبینن
لە شەقامێکی سلێمانی دوو تاسە بەبێ هیچ هێمایەکی هاتوچۆ دروستکراون
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ماوەی مانگێکە شارەوانی سلێمانی لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی مامۆستایان دوو تاسەی لە هەردوو ساید دروستکردووە، بەڵام هیچ هێمایەکی ئاگادارکردنەوە دانەنراوە و شەوانە شۆفێران تاسەکان نابینن.
شوێنەكە نزیک مزگەوتی قازی محەمەد و دوو قوتابخانەی بنەڕەتییە و پێویستی بەتاسە بووە، بەڵام چونكە تازەیە و شۆفێران پێی ئاشنا نین و لە شەواندا بەشێکی زۆریان بەخێرایی بەسەریدا دەڕۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکانیان.
كانی حسێن، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت: دەبوو پێشوەختە هێما و فلاشی ئاگادارکردنەوە لە شەقامەكە دابنرایە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کەلوپەلەوە دانەنراوە.
کانی حسێن وتیشی، “هەوڵ دەدەین هەرچی زووە لەماوەی یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوو کەلوپەلەکان دەست بخەین و هێماكان لەشەقامەكە جێگیر بکەین تاوەكو شۆفێران دوور بن لە زەرەر و زیان.”
پێداچوونەوە – کاکەلاو عەبدوڵا