بۆ ئەوەی لەکاتی شۆفێری خەویان لێنەکەوێت

گەنجێکی کەلاری داھێنانێکی بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان کردووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

گەنجێکی کەلاری کە خوێندکاری قۆناغی سێیە لەبەشی کۆمپیوتەر، داھێنانێکی کردووە بۆ ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر خەریکی شۆفێرین، ئەگەر خەویان لێبکەوێت بەخەبەریان دەھێنێت.

عەلی حەبیب، ئەو خوێندکارەیە داھێنانەکەی کردووە بە 964ـى وت، ”کامێرایەک دەبەسترێتەوە بە شاشەی تەسجیلی ئۆتۆمبێلەکەوە، کامێراکە لە ئاستی رووخساری شۆفێرەکە دادەنرێت ئەگەر خەوی بێت ئاگاداری دەکاتەوە”.

“ئەگەر ماوەی سێ چرکە چاوت داخەیت، ئامێرەکە بە کوردی قسە دەکات و ئاگادارت دەکاتەوە کە لە جێگایەک بوەستیت و  پشوویەک بدەیت و دواتر دەست بە شۆفێری بکەیتەوە”،عەلی حەبیب وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”سودێکی زۆری ھەیە بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی شۆفێری بارھەڵگرن و کاتێکی زۆر شۆفێری دەکەن، لەکاتی ماندوویەتی و خەوە نوچکە ئاگاداری دەکاتەوە و لە رووداوی ھاتووچۆ دەیپارێزێت”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر