لقی سلێمانی رۆژنامەنووسان چوونە دادگا

دادوەران بۆ سەندیکا: کەیسی میدیایی جیاوازە لەوانەی بەناوی میدیاوە دەکرێن

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان چوو لەگەڵ سەرۆکی دادگا و دادوەرانی دادگای کەتن لە دادگای سلێمانی کۆبێتەوە، ئەوەش لەسەر دیاریکردنی میكانیزمی سكاڵا و دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان.

پێشتر، دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دوو، دادگای کەتنی پەیوەست کرد بە کێشەکانی رۆژنامەنووسان و یاسای ژمارە 35ی کردە پەیڕەوی بڕیاردان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.5.2025، کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێماندی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە 964ی وت، سەردانی دادگای سلێمانیمان كردووە و باس لە شێوازی جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 2722 لە رۆژی 13ی3ی2025 کرا كە دوو دادگا لەشاری سلێمانی تایبەتمەندكران بۆ سكاڵا و كەیسەكانی رۆژنامەنووسان لە چوارچێوەی پیادەكردنی یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 بۆ ئەو كەیسانە.

بە گوێرەی ئەنجام کۆبوونەوەکە بێت، سەرۆكی دادگای سلێمانی و هەردوو دادوەری دادگاكانی لێكۆڵینەوەی 1 و كەتنی 6 تێگەیشتنی تەواو و بۆچوونیان هەمان بۆچوونی میدیاكاران و سەندیكای رۆژنامەنووسان بووە، سەبارەت بەو كەیسانەی میدیایین و جیاكردنەوەیان لەو بابەتانەی بەناوی میدیاوە دەكرێن.

کاروان ئەنوەر وتی، لە رۆژی دەرچوونی بڕیاڕەکەوە، لە دادگاكانی سلێمانی كار بەم بڕیارە دەكرێت.

باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەی نێوانیان “باس لە میكانیزمی بانگهێشتكردنی میدیاكاران كراوە بۆ بەردەم دادگا بەپێی بڕگە و ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی.

دادگاى تێهەڵچونەوەى سلێمانى دوو بڕیاریدا

دادگاى تێهەڵچونەوەى سلێمانى دوو بڕیاریدا

سەندیکاى رۆژنامەنوسانى عێراق خەمى یادى رۆژنامەگەرى کو...

سەندیکاى رۆژنامەنوسانى عێراق خەمى یادى رۆژنامەگەرى کوردییەتى