وا 45 رۆژ تێدەپەڕێ

لە کۆبوونەوەکەی حکومەتی عێراقیش موچەی ئەم خەڵکە هیچ دەنگێکی نەبوو

964+
ئەحمەد مستەفا

حکومەتی عێراق بە بەشداری سودانی ئەمڕۆ کۆبوونەتەوە، زۆر مەسەلەیان هێناوە و بردووە و راگەیەندراوێکی 962 وشەییان بڵاوکردووەتەوە، کەچی بەیەک رستە باسی کێشەی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تێدا نەکراوە، یان بڕیارێک لەبارەیەوەوە نەدراوە.

كۆبوونەوەکەی حکومەتی عێراق نۆزدەمین دانیشتنی ئاسایی بووە ئەوەش بەگوێرەی راگەیەندراوەکە کە دەبوو، كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەڕێوەببرایە، بەڵام پێشخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەوەش بەهۆی رێكارەكانی لوتكەی كۆمكاری عەرەبییەوە، كە لە بەغدا 17.5.2025 ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی عێراق دەڵێت، لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا و پێدانی گازی بێ بەرامبەر بە مۆلیدەكان بۆ وەرزی هاوین و لە مانگەکانی “حوزەیران، تەمموز و ئاب” و پەسەندكردنی چەند رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی و چەند بوارێكی دیكە کۆبوونەوەکە گرێ دراوە و بڕیاریان تێدا دراوە.

لە كۆبوونەوەکەدا، هیچ ئاماژەیەك نەکراوە کێشەی بەردەم ناردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، یان بڕیاردان لە بارەیەوە، كە وا فەرمانبەران 45 رۆژە تێدەپەڕێن، بەسەر وەرگرتنی موچەی مانگی ئادار.

لە هەمان کۆبوونەوە، حکومەتی عێراق دەسەڵاتى واژۆکردنى رێککەوتنى تایبەت بە قەرزکردنی لە بانکەکان رادەستى وەزارەتى دارایی کردووە.

عێراق تەواوی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت

عێراق تەواوی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت