ژمارەیەک کۆچبەر یەختەکەیان ژێرئاو کەوتووە. وێنە: X
نزیکەی 60 سەرنشین
بەلەمێک بە ژمارەیەک کۆچبەری کوردەوە لە دەریا گیری خواردووە
964+
ژووری هەواڵ
ژمارەیەک کۆچبەر کە زۆربەیان کوردن، لە ئاوی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 10.5.2025، رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەری بە 964ـی راگەیاند، بەلەمێک بە نزیکەی 60 سەرنشینەوە کە زۆربەیان کوردن لە ئاوی ئازادی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریانخواردووە.
کۆچبەرەکان داوایان کردووە کە پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا بەهانایانەوە بچن، بەڵام ئەو شوێنەی کە تێیدا کۆچبەرەکان گیریانخواردووە و بە ئاوی ئازاد ناسراوە، لە ژێر دەسەڵاتی تایبەتی ئیتاڵیا یان یۆناندا نییە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئازادکردنی ئەو کۆچبەرانە کاتێکی زۆر بخایەنێت.
رەنج پشدەری رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە ئەو کۆچبەرانە لە ئاوی ئازاددا ماونەتەوە و داواشی لە رێکخراوە فریاگوزارییەکانی یۆنان کردووە کە بەدەم کۆچبەرەکانەوە بچن و رزگاریان بکەن.